ئیحسان شه‌مه‌ران یاسری، راوێژكاری بانكی ناوه‌ندی عیراق رایگه‌یاند، "یه‌ده‌گی بانكی ناوه‌ندی بڕی 87 ملیار دۆلاری تێپه‌ڕاند، كه زۆرترین ژماره‌ی یه‌ده‌گی بانكی ناوه‌ندی عێراقه، جگه له‌وه‌ش له‌ئێستادا دراوی عێراقی زۆر به‌هێزه چونكه یه‌ده‌گه‌كان له 130% سه‌رچاوه‌ی پاره‌كان له بانكه‌كان پێكده‌هێنن، جگه له ئه‌ركه‌كه‌ی بۆ دابینكردنی پێداویستیی بازرگانان بۆ هاورده‌كردنی كاڵاكان".
ڕونیكرده‌وه، "بڕی یه‌ده‌گی عێراق ژماره‌ی ره‌های بوژانه‌وه‌ی ئابوری نییه، وه‌ك چۆن پێشتر گه‌یشته 40 ملیار‌و ئابوریش له بوژانه‌وه‌دا بوو، به‌ڵكو ئه‌مه ئاماژه‌یه‌كی ڕێنمایی دارایی و دیسپلینی داراییدایه كه ده‌وڵه‌ت به‌شداری تێدا ده‌كات بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دراوه‌كه‌ی".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "هه‌مو خه‌رجییه كۆنتڕۆڵنه‌كراوه‌كانی حكومه‌ت به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ریان له‌سه‌ر بڕی یه‌ده‌گ ده‌بێت و كه‌می ده‌كه‌نه‌وه، هیواخوازیشن له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا بڕی یه‌ده‌گی دراوی عێراقی 100 ملیار دۆلار تێپه‌ڕێنێت".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP