بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسهنامهيهك ئاڕاستهى بنهماڵه و كهسوكارى تێکۆشەری دێرین و کەسایەتی دیاری ناوچەی مەخموور عەبدولڕەحمان عەبدولخالق کارگێڕی کۆمەڵایەتیی مەخموور دهكات.
دهقى پرسهنامهكه :
بەڕێزان بنەماڵەی تێكۆشەری عەبدولرەحمان عەبدولخالق
بەداخێكی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرین و کەسایەتی دیاری ناوچەی مەخموور (عەبدولڕەحمان عەبدولخالق) کارگێڕی کۆمەڵایەتیی مەخموورمان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە سەربەرز و تێکۆشەرەکەتان دەکەین. لەخوای گەورە داواکارین كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و ئارامی بەهەموولایەك ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP