دوای هه‌وڵه‌كانی ی.ن.ك بۆ ناردنی به‌شه نه‌وتی سپی بۆ هه‌رێمی كوردستان و ده‌ركردنی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌و باره‌یه‌و ده‌ستكردن به‌دابه‌شكردنی نه‌وت له 20ی ئه‌م مانگه، نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له 300 هه‌زار دیناره‌وه بۆ 270 هه‌زار دابه‌زیوه .
به‌پێی زانیارییه‌كان، پێشتر نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی سپی له هه‌رێمی كوردستان 220 لیتر كه به نه‌وتی عێراقی ناسراوه به 290 بۆ 300 هه‌زار دینار بووه، به‌ڵام له‌ئێستادا نرخه‌كه‌ی بۆ خوارووی 270 هه‌زار دینار دابه‌زیوه .
به‌هۆی نزیكبونه‌وه له‌وه‌رزی زستان خواستێكی زۆر له‌سه‌ر نه‌وتی سپی له‌شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه .
به هه‌وڵی په‌رله‌مانتارانی ی.ن.ك و فراكسیۆنه‌كانی به‌غدا، حكومه‌تی عێراق بڕیاریداوه بڕه نه‌وتی سپی پێویست بۆ هاوڵاتیانی هه‌رێمی كورستان ره‌وانه بكات، ئه‌و نه‌وته‌ش پێش هاتنی وه‌رزی سه‌رما و سۆڵه ده‌گاته ده‌ستی هاوڵاتیان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP