سه‌رۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغدا پێشوازیکرد لە قەیس خەزعەلی و رەییان کلدانی

عێراق
13:23 - 2022-11-20

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازیکرد لە قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق و رەییان کلدانی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون.

‏‎لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی وڵات، بەرنامەی حكومەتی نوێی عیراق، سەرخستنی پرۆسەی چاكسازی و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری زیاتر كرا و جەخت لە جێبەجێكردنی بەرنامەی كاری حكومەت كرایەوە و داواكرا لە چوارچێوەی یاسا و دەستووردا ئەركەكانی رابپەڕێنێت و بەیەك چاو سەیری هەموولایەك بكات.

‏‎ھەر لە دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پەرۆشیی یەکێتی بۆ سەرخستنی بەرنامەی حکومەتی نوێ دووپاتكردەوە و رایگەیاند، دەمانەوێت ئەم کابینەیە لە ئاست چاوەڕوانییەکان و خواستی ھەموولایەک بێت. خزمەتکردن، رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و پاراستنی سەقامگیری لەپێشینەی كارەكانی بێت، بۆ ئەو ئامانجەش پێویستە هەموولایەنەكان هاوكار و یارمەتیدەربن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP