لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پێشبینی ده‌كات مانگی ئاداری ساڵی داهاتوو، پڕۆژه‌یاسای بودجه په‌سه‌ند بكرێت و بره‌كه‌شی بگاته 150 ترلیۆن دینار.
موعین كازمی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو پڕۆژه‌یاسای بودجه له حكومه‌ته‌وه ده‌گاته ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، پێشبینیش ده‌كه‌ن دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تاوتوێی ده‌كات له مانگی ئاداردا پڕۆژه‌یاساكه په‌سه‌ندبكرێت.
هاوكات له راگه‌یه‌ندراوێكی لیژنه‌ی داراییدا هاتووه: پێشبینی ده‌كه‌ن پڕۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2023، بگاته150 ترلیۆن دینار و دامه‌زراندنی 75 هه‌زار پله‌ی وه‌زیفیشی تێدا جێگیربكرێت، به تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی باڵان یاخود یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگاكان.
راشیگه‌یاندووه، به‌پێی پێشبینییه‌كانیان كورتهێنان له بودجه‌ی2023دا، له10% تێناپه‌ڕێت، یه‌كه‌م ساڵیش ده‌بێت عێراق قه‌رزاری كوه‌یت نابێت و له بودجه‌دا پاره‌ی بۆ دابین ناكرێت
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP