خانمه پەرستارێك لە بەرێوبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بوو بە یەكێك لە ژنه ههره كاریگهرهكانی جیهان بۆ ساڵی 2022.
ئاژانسی (BBC) لیستی ژنانی كاریگەری لەجیهان بۆ ساڵی 2022 ئاشكراكرد كه پێكهاتووە له ناوی 100 ژن لە سهرتاسهری جیهان، وەك میوزیستان و گۆرانیبێژ و هونەرمەند و وەرزشەوان و چالاكوان و پیشەكار، لە نێو ئەو لیستەدا ناوی خانمه پەرستار (نیگار مارف) لەیەكەی سووتاوی لەنەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری لەشاری سلێمانی تێدایە.
بهپێی لیستهكهی(BBC)، كارەكانی پەرستار (نیگار مارف) بریتیە لەچارەسەركردنی ئەو ژنانەی خۆیان سووتاندووە و ئاگریان لەخۆیان بەرداوە و ناوبراو نزیكەی 25 ساڵە لەنەخۆشخانەی سلێمانی بۆ سوتاوی و نەشتەرگەری جوانكاریی لەشاری سلێمانی كاردەكات لەبواری سووتانی منداڵان و چاودێری چڕ و هەروەها چارەسەری ئەو نەخۆشانە دەكات كەتووشی سووتان بوون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP