وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند، له مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی رابردوودا ١٠٣ ملیۆن و ٢٨١ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده كراوه كه داهاته‌كه‌ی نزیكه‌ی هه‌شت ملیار دۆلار بووه.
وه‌زاره‌ته‌كه له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، كۆی گشتی بڕی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاو بۆ مانگی كانوونی یه‌كه‌می رابردوو بڕی ١٠٣ ملیۆن و ٢٨١ هه‌زار بووه و داهاته‌كه‌شی حه‌وت ملیار و ٦٠٦ ملیۆن دۆلار بووه.
هه‌روه‌ها كۆی بڕی هه‌نارده‌كراوی نه‌وتی خاو له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق سه‌د ملیۆن و ٧٣٥ هه‌زار به‌رمیل بووه، له‌كاتێكدا له كێڵگه‌كانی كه‌ركوكه‌وه یه‌ك ملیۆن و ٢٢٣ هه‌زار به‌رمیل هه‌نارده‌كراوه.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاشكراشیكرد:" تێكرای یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی له مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی رابردوودا به 73 دۆلار و شه‌ش سه‌نت فرۆشتووه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP