زیرەکی دەسکرد چاتی " جی پی تی " چیە ؟ ئیلۆن مەسک بۆ ریکلامی بۆ دەکات ؟

زانست و تەکنەلۆژیا
13:28 - 2023-01-04

چاتبۆت" یان "GPT "ی نوێ  ، ناوی "ChatGPT"، سەرنجی ئارەزومەندانی تەکنەلۆجیای لە سەرانسەری جیهاندا ڕاکێشاوە، لەو کاتەوەی لە کۆتایی مانگی تشرینی دووەمدا بۆ بەکارهێنانی بێبەرامبەر خراوەتە بازاڕەوە، و زیاتر لە دوو ملیۆن بەکارهێنەری هەیە، لەو کاتەوە هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن بە باشترین جۆری خۆی ناویان بردووە کە تا ئێستا بڵاوکراوەتەوە.

تەکنەلۆژیای ChatGPT لەلایەن کۆمپانیای توێژینەوەی زیرەکی دەستکرد OpenAI کە بنکەکەی لە سانفرانسیسکۆیە پەرەی پێدراوە.  کۆمپانیاکە لەلایەن سام ئۆڵتمانەوە بەڕێوەدەبرێت و پشتیوانەکانی بریتین لە مایکرۆسۆفت و ئیلۆن ماسکی گەورە ملیاردێرى جيهان.  جی بی تی چات بریتیە لە ڕۆبۆتێک یان ئەپڵیکەیشنێک کە بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد کاردەکات، بەو پێیەی لەگەڵ بەکارهێنەردا دیالۆگ دەکات و بە وردی وەڵامی ئەو پرسیارانە دەداتەوە، هەروەها هەموو ئەو پرسیارانە لەبیر دەکات کە پێشتر لێی کراوە لە کاتی گفتوگۆکەدا کە وەک ئەوەی لە نێوان دوو کەسدا ڕوودەدات.  هەروەها ڕێگە بە بەکارهێنەر دەدات ئەگەر هەڵەیەکی کرد ڕاستی بکاتەوە، و داوای لێبوردن دەکات بۆ ئەو هەڵانە.
کۆمپانیاکە ئەو مۆدێلەی ڕاهێناوە بە بەکارهێنانی بڕێکی زۆر زانیاری کە لە ئینتەرنێت و سەرچاوە گشتییەکانی دیکەدا بەردەستە، لەوانەش دیالۆگ و گفتوگۆی نێوان مرۆڤەکان، بۆ ئەوەی بتوانێت دەقی هاوشێوەی مرۆڤ بەرهەمبهێنێت بە فێربوونی ئەلگۆریتمەکان کە بڕێکی زۆر لە داتا شی دەکەنەوە، وبەشێوەیەک لە مێشکی مرۆڤ دەچێت 


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP