سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان قەرەبووی زیانەکانی ماڵی حاجی مەزهەری کردەوەو ئەو بڕە پارەیەیان بەدەست گەیشتووە کە وەک قەرەبوو بۆیان تەرخانکراوە.
ئەمڕۆ چوار شەممە 18-1-2023 حاجی مەزهەر خاوەنی ئەو ماڵەی غاز تێیدا تەقییەوە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "هەموو کوردستان ئاگادارە کەلەشەوی 17-11-2022 لە ماڵەکەمدا لە گەڕەکی کازیوەی سلێمانی ئەم کارەساتە گەورەیە رویدا و بوە هۆی شەهید بونی 15 کەس لەئەندامانی خێزانەکەم، هەر لەسەرەتای کارەساتەکەوە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانیان ئاگادار کردەوە کەبەهانامانەوە بێن و هەموو کارێکی پێویست بکەن و بەهەموو شێوەیەک بەدەممانەوە هاتوون".
وتیشی: "لەسەر راسپاردەکەی سەرۆک بافڵ هەموو مەسرەفێکمان کراوەو کە تائێستاش ئەو ماڵەی من نەکراوەتەوە بە بینا لەبەر ئەوە بووە من خۆم وتومە ناتوانم ئەو ماڵە ئاوەدان بکەمەوەو تێیدا نیشتەجێ ببم، ئەگەر نا ئێمەش و دراوسێکانیشمان قەرەبوو کراوینەتەوە".
ئەوەشی وت: "ئێمە هەر چاوەڕێی هەڵوێستێکی ئاوا بەرز لە کوڕەکانی سەرۆک مام جەلال دەکەین".
شەوی 17-11-2022، لە خانوویەكی گەڕەكی كازیوە لە سلێمانی بەهۆی تەقینەوەی غازی LPG یەوە 15 كەس گیانیانلەدەستدا و 12 كەسی دیكەش بریندار بوون كە 25 كەسیان ئەندامی یەك بنەماڵە بوون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP