پەیامی پیرۆزبایی ئاسۆ مامەند بەبۆنەی (٢٠)مین ساڵیادی دامەزراندنی سایتی PUKmedia

کوردستان
10:55 - 2023-01-22

پەیامی پیرۆزبایی ئاسۆ مامەند بەبۆنەی (٢٠)مین ساڵیادی دامەزراندنی سایتی PUKmedia
بەڕێزان/ سەرنووسەر و رۆژنامەنووس و کادرانی سایتی PUKmediaی ئازیز
جوانترین پیرۆزبایی (٢٠)مین ساڵڕۆژی دامەزراندنی سایتی PUKmediaی ئازیزتان لێدەکەم، و ئومێدی سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم لە کارەکانتان.
هەوڵ و کۆششە بەردەوامەکانتان لە کایەی میدیاییدا شایەتی ئەوەتان بۆ دەدەن کە ئێوە سەر مەشقی گەیاندنی هەواڵ و زانیاری راست و درووستن، و توانیوتانە ببنە سەکۆیەک بۆ تەواوی خوێنەران و میدیای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
لە ماوەی کارکردنی خۆیدا سایتی PUKmedia بەرپرسیارانە و پیشەییانە کارەکانی خۆی راپەڕاندووە و راستگۆیانە هەواڵ و پێشهاتەکانی بە سەرجەم کوردستانیان گەیاندووە، و بووەتە سەرچاوەیەکی گرینگ بۆ میدیا ناوخۆیی و دەرەکییەکان.
دووبارە (٢٠)مین ساڵڕۆژی دامەزراندنی سایتی PUKmediaی ئازیز لە بەڕێزتان و تەواوی خوێنەران و میدیای یەکێتیی پیرۆز بێت
ئاسۆ مامەند
کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نشتمانیی کوردستان

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP