نوری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا، ڕایگه‌یاند، چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی دۆلار ته‌نها له‌ڕێگه‌ی دانیشتن و له‌یه‌كتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئه‌مریكی چاره‌سه‌رده‌بێت.ئاشكراشیكردوه: قه‌یرانه‌كه مه‌ترسیداره‌و ئه‌گه‌ری درێژه‌كێشانی هه‌یه.
جه‌ختیشیكردوه : قه‌یرانی دۆلار چاره‌سه‌رنابێت تاكو جوڵه‌ی بانك و حه‌واڵه داراییه‌كان كۆنترۆڵنه‌كرێت و ڕێگه له‌به‌قاچاخبردنی دۆلار بۆ وڵاتانی دراوسێ نه‌گیرێت.
باسی له‌وه‌شكردوه، ئه‌مه‌ریكا دۆلار وه‌ك چه‌كێك به‌كارده‌هێنێت‌و له‌نزیكیشه‌وه چاودێریی دۆخی عێراق ده‌كات.
ده‌شڵێت: قه‌یرانی دۆلار مۆركێكی سیاسیی وه‌رگرتوه‌و ئامانج لێی لێدانه له‌حكومه‌ت، ، هه‌ندێك كه‌سیش له‌ڕێگه‌ی دۆلاره‌وه سێره‌یان له‌حكومه‌ت گرتوه.
نوری مالیكی باسی له‌وه‌شكردوه، مه‌ترسیی هه‌یه لێكه‌وته‌كانی قه‌یرانی دۆلار بگاته ئاستی ئه‌وه‌ی له‌هه‌ندێك له‌وڵاتانی دراوسێ ڕوویداوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP