سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، له‌سه‌ر رێگریكردن له به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان له ناو یاریگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌سره له یاری كۆتایی (كه‌نداو 25)، له ئه‌ژماری خۆی له سۆشیال میدیا له په‌یامێكدا رایگه‌یاندوه، له پێناو كورد‌و كوردستان و ئاڵا پیرۆزه‌كه‌ی کوردستان، به درێژایی مێژوو له‌م عێراقه‌دا، ده‌یان هه‌زار گەنجی ئەم نیشتیمانە گیانیان به‌خشی و بون به قوربانی، هه‌زاران گەنجی شۆڕشگێر، به‌ندكران به‌ڵام هیچ كات ئاڵاكه‌ی ده‌ستیان لێ نه‌سه‌ندین، ده‌شڵێت، "نابێ رێگه به‌م بێ حورمه‌تییه بده‌ین".
ده‌قى په‌يامه‌كه:
نابێ رێگه به‌م بێ حورمه‌تییه بده‌ین!
له پێناو كورد و كوردستان و ئاڵای پیرۆزه‌كه‌ی کوردستان، به درێژایی مێژوو و له‌م عێراقه‌دا، ده‌یان هه‌زار گەنجی ئەم نیشتیمانە گیانیان به‌خشی و بوون به قوربانی.
هه‌زاران گەنجی شۆڕشگێر، به‌ندكران، نه‌فیكران و له ژێر ئه‌شكه‌نجه و ئازار و به گوله‌ی دوژمن كه‌مئه‌ندام بوون.
هه‌زاران ، لە سێدارە دران، هه‌زاران ماڵ خاپوور كران ، گوند راگوێزرا، شار چۆڵكرا، ئه‌نفال و كیمیابارانمان بینی، به‌ڵام هیچ كات ئاڵاكه‌ی ده‌ستیان لێ نه‌سه‌ندین و هیچ كه‌س نه‌یتوانی كورد بوون و كوردستان و ئاڵا به خوێن پارێزراوه‌كه‌مان لێ زه‌وت بكات.
ئێستاش نابێ رێگه به‌م بێ حورمه‌تییه بده‌ین.
بەڕێز سەرۆک کۆماری عێراقی فیدراڵ/ پارێزەری دەستوور
بەڕێز جێگری سەرۆکی پەرلەمان
بەڕێزان جێگری سەرۆک وەزیران و، وەزیرو كارمه‌ندانی باڵای كورد له‌ناو دامه‌زراوه فیدراڵییه‌كانی عێراق
بەڕێزان نوێنەرانی ئەم ئاڵایە لە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق،
ئەگەر لەسەر ئەم بێ ڕێزیەی بە ئاڵای گه‌له‌كه‌مان ده‌كرێت بیدەنگ بن، چیتر نوێنه‌ری ئێمه نین!
بەگوێره‌ی دەستووری عێراق، هه‌رێمی كوردستان و لێره‌شه‌وه ئاڵای کوردستان، وەک ئاڵای هەرێمێکی فیدراڵی لەچوارچێوەی عێراقدا، ئاڵایەکی فه‌رمی و دانپیدانراو و رێزلێگیراوه، بۆ هیچ كه‌س و گروپ و لایه‌نێك نییه كه بیه‌وێت رێزی لێ نه‌گرێت.
داواده‌كه‌م، به زووترین كات له‌سه‌ر ئه‌م دیاره ناشایست و نه‌شیاوه كه له یاریگایه‌كی به‌صره به‌رامبه‌ر خوێنی هه‌زاران شه‌هیدی گه‌له‌كه‌مان، كرا هه‌ڵوێست وه‌ربگرن، لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه پێكبهێنن، و سه‌رپێچیكار روبه‌رووی یاسا بكه‌نه‌وه.
سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی
ئەندام پەرلەمانی کوردستان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP