له ساڵیادی دامه‌زراندنی كۆماری مهاباد، به سه‌ركردایه‌تی شه‌هیدی نه‌ته‌وه‌ی كورد قازی محه‌مه‌د، (مەڵبەندی(17)ی ڕێکخستنی ڕۆژئاوای کەرکوك)ى یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌و ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه:" هەر چەند تەمەنی کۆماری کوردستان کەم بوو بەڵام خواست و ئاواتی گەلی کوردی بە جیهان ناساند کە کۆمارێک بە ناوی کۆماری کوردستان هەیە."
ده‌قی په‌یامه‌كه:
پیر‌وز بێت ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری مهاباد
لە 2ی ڕێبەندانی 2646ی کوردی بەرامبەر 1946-1-22دا له روژهەڵاتی کوردستان بەسەرکردایەتی قازی محمد کۆماری مهاباد یان کۆماری کوردستان له مهاباد ڕاگەیاندرا هەر چەند تەمەنی کۆماری کوردستان کەم بوو بەڵام خواست و ئاواتی گەلی کوردی بە جیهان ناساند کە کۆمارێک بە ناوی کۆماری کوردستان هەیە.
تا ئەم ساتەش کورد خەبات و شۆرشی لە پێناو بەدیهێنانی ئەم ئاواتە بەردەوامە و گەلی کورد لەم پێناوەدا بەردەوامە لە قوربانیدان.
سەربەرزی بۆ گیانفیدایان و شەهیدانی ڕێگەی خەبات سەرشۆڕی بۆ دووژمنانی گەل و نەتەوە
دەقی وەسیەتنامەکەی پێشەوا قازی موحەمەد
بسم الله الرحمن الرحیم
نه‌ته‌وه حه‌ق خوراوه‌که‌م، کوڕ و خوشک و برا خۆشه‌ویسته‌کانم
ئێستا له ئاخرین ساته‌کانی ژیانمدا ده‌مهه‌وێ چه‌ند دێڕێکتان بۆ بنووسم.
له دوژمنایه‌تی کردنی یه‌کتر ده‌ست هه‌ڵگرن، یار و یاوه‌ری یه‌کتر بن، پشت به یه‌کتر ببه‌ستن و له به‌رانبه‌ر دوژمنی زۆرداردا ئازایانه رابوه‌ستن. خۆتان بێهوده به دوژمن مه‌فرۆشن. دوژمن هەر ئه‌وه‌نده ئێوه‌ی ده‌وێ که کاری پێتانه، ده‌نا هیچ روحمتان پێناکا، له هیچ ده‌رفه‌تێک ناگوزه‌رێ بۆ زه‌ربه لێدانتان.
دوژمنه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد زۆرن و زۆردارن، توانایان هه‌یه و بێ ره‌حمن. ره‌مزی سه‌رکه‌وتنی ئێوه له یه‌کگرتندایه، ته‌نیا یه‌کگرتنه له به‌رانبه‌ر ئه‌و هێزه زۆردارانه‌دا، هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک ئه‌گه‌ر یه‌کێتیی نه‌بێ هه‌میشه له ژێرده‌ستیدایه. ئێوه نه‌ته‌وه‌ی کورد شتێکتان له نه‌ته‌وه‌کانی دیکه که‌متر نییه به‌ڵکوو له ئازایه‌تی و پیاوه‌تیدا زۆر له‌وانەی به سه‌ربه‌خۆیی ده‌ژین، زیاترن. ئه‌و گه‌لانه‌ی سه‌رکه‌وتنیان به ده‌ست هێناوه هه‌ر وه‌ک ئێوه بوون.
رێنوێنم بۆ ئیوه ئه‌وه‌یه که لێگەڕێن منداڵه‌کانتان بخوێنن، چونکه ره‌مزی پێگه‌یشتوویی و سه‌رکه‌وتن له خۆینده‌واریدایه. با له گه‌لانی دیکه دوا نه‌که‌ون، ئێوه نابێ به کوشتنی من و براکانم چاوترسێن بن، هێشتا زۆری دیکه‌مان ده‌بێ له‌و رێگه‌یەدا له ده‌ست بچن تا به ئاره‌زووی خۆمان دەگه‌ین.
کوردستان ماڵی هه‌موو کوردێکه. دانیشتوانی ئه‌م خاکه به پێی توانایی هه‌ر کامه‌مان گه‌ر شتێکمان له ده‌ست دێ نابێ منه‌ت له سه‌ر ئه‌وانی دیکه بکه‌ین. ئه‌گه‌ر زانیتان که‌سانێک کاریان له ده‌ست دێ لێ گه‌ڕێن با بیکه‌ن، به‌رد مه‌خه‌نه سه‌ر ڕێیان، گرفتی بۆ دروست مه‌که‌ن. ئه‌گه‌ر من به‌رپرسیارێتی گه‌وره‌م نەبوایه ئێستا له ژێر حوکمی سێداره‌دا نه‌ده‌بووم، به خاتری ئه‌وه منه‌تتان به‌سه‌ر دا ناکه‌م. به قه‌ولی سه‌عدی ده‌ڵێ:
مراد ما نصیحت بود و گفتیم
حوالت به خدا کردیم و ر‌فتی
( خزمه‌تکاری گه‌ل و نه‌ته‌وە قازی موحه‌مه‌د)
مەڵبەندی(17)ی ڕێکخستنی ڕۆژئاوای کەرکوك
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP