ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند، سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو پرۆژه‌ی بودجه ته‌واو ده‌كرێت و ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كرێت.
موعین كازمی رایگه‌یاند، وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی و پلاندانان واده‌ی ناردنی پرۆژه‌ی بودجه‌ی گشتی ساڵی ٢٠٢٣یان دواخستوه، ئه‌ویش به مه‌به‌ستی هه‌ندێك چاككردنی نوێ له هه‌ندێ بڕگه و به‌ندیدا له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره له‌و بڕوایه‌دایه سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو پرۆژه‌كه ته‌واو بكرێت و ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بكرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و په‌رله‌مانتاره داهاتی نه‌وت نزیك ده‌بێته‌وه له ١٢٠ تریلیۆن دینار و داهاتی باج و نانه‌وتیش نزیكه‌ی ١٠ تریلیۆن دینار ده‌بێت و كورتهێنانیش كه‌م ده‌بێت به‌وپێیه كۆی بودجه‌كه زیاتر له ١٥٠ تریلیۆن دینار نابێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP