به‌ فشاری فراكسیۆنی یه‌كێتی بڕیاری دانانی قائیمقامی داقوق هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه

کوردستان
08:37 - 2023-01-25

دوای فشاره‌كانی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ نایاساییه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن پارێزگاری به‌ وه‌كاله‌تی كه‌ركوك بۆ دانانی قائیمقامێك له‌ پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب درا بو، ئه‌مڕۆ ئه‌و بڕیاره‌ هه‌ڵوه‌شێندراویه‌وه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ گردبونه‌وه‌كه‌ی به‌رده‌م قایمقامیه‌تی داقوق ئه‌نجامنادرێت.

له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا فراکسیۆنی یەکێتی رایگه‌یاندوه‌، :" لەئێستادا بە فشاری ئێمە توانیمان بریاری دانانی قائیمامی قەزای داقوق و پێدانی ئەو پۆستە لەلایەن راکان جبوری پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک بەکەسێک لەپێکهاتەی عەرەبی راگیراوە و چاوەروانی ئەنجامێک دەکەین بەم هۆیەشەوە ئەمرۆ خۆپیشاندان ناکرێت "

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌:
گردبونەوەکەی بەردەم قائیمقامیەتی ناکرێت  لە دژی بریاری دانانی قائیمقامێکی بەوەکالەت 

روونکردنەوەیەک لە فراکسیۆنی یەکێتی 
نیشتیمانی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان  لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەئێستادا بە فشاری ئێمە توانیمان بریاری دانانی قائیمامی قەزای داقوق و پێدانی ئەو پۆستە لەلایەن راکان جبوری پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک بەکەسێک لەپێکهاتەی عەرەبی راگیراوە و چاوەروانی ئەنجامێک دەکەین بەم هۆیەشەوە ئەمرۆ خۆپیشاندان ناکرێت 


فراکسیۆنی یەکێتی  ئاشکرای دەکات  بریاربوو ئەمرۆ لەبەردەم بینای قایمقامیەتی قەزای داقوق  خەڵکی ناوچەکە کۆببنەوە . بەمەبەستی دەربرینی نارەزای بەلام پاش راگرتنی بریارەکە ئەو گردبونەوە نارەزایەتیە ناکرێت

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP