له كۆتا یاریی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سێریا ئه‌ی دا، یانه‌ی لازیۆ پێشوازی له ئه‌ی سی میلان كرد و به 4گۆڵی بێ وه‌ڵام بردنه‌وه‌ی به‌سه‌ریدا به‌ده‌ستهێنا، هه‌ر له سه‌ره‌تای یاریه‌كه‌وه یاریزانانی لازیۆ باڵا ده‌ستی زیاتریان به‌سه‌ر یاریه‌كه‌دا سه‌پاندبوو و ئاستێكی به‌رز و نمونه‌ییان پێشكه‌ش ده‌كرد، گۆڵه‌كانی لازیۆ له ده‌قیقه‌كانی 4، 38 و 67 و 75 له لایه‌ن هه‌ر یه‌كه سێرجی سافیچ، ماتیا زاكاینی و لویس ئه‌لبێرتۆ و فیلیبی ئیندرسۆنه‌وه تۆماركران.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP