كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، شه‌پۆلێكی به‌فرو باران ڕوو له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و چه‌ند ڕۆژێك به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه، چاوه‌ڕوانـده‌كرێت ڕِۆژی شه‌ممه 28-1-2023 شه‌پۆلێكی بارانـبارین ڕوو له‌ناوچه‌كه‌مان بكات تاكو ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌رده‌وامـبێت، سه‌ره‌تا كاریگه‌ریی ئه‌م شه‌پۆله له‌سه‌ر ناوچه‌شاخاوییه‌كان ده‌بێت به‌نمه‌باران و به‌فربارین.
به‌پێی پێشبینی كه‌شناسی هه‌رێم، رۆژی یه‌كشه‌ممه كاریگه‌ریی ئه‌م شه‌پۆله به‌لاوازی له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌مان ده‌بێت، به‌ڵام له‌ڕۆژی دووشه‌ممه‌و سێشه‌ممه كاریگه‌ریی ئه‌م شه‌پۆله به‌هێزده‌بێت، بارانـبارین له‌ته‌واوی ناوچه‌كه‌مان ده‌بێت و به‌فربارینیش له‌سه‌ر ناوچه شاخاوییه به‌رزه‌كان ده‌بێ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له‌ماوه‌ی كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بێته‌وه، ئاستی دابارینیش مامناوه‌ندده‌بێت و ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش كۆتایی به‌كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله دێـت .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP