یادی پێشمەرگەو سەرقافلەی شەهیدان

کوردستان
14:15 - 2023-01-31

شەهید ئارامی کۆمەڵە 1978 - 1947" شاسوار جەلال لەدایک بووى(1947)ى سلێمانیە. سەرکردەیەکى ناودارى کورد وبیرمەندێکى سیاسى چەپ بوو.
قۆناغەکانی خوێندنی
∎سەرەتایى لەماوەت وچوارتا تەواوکردوە
∎قۆناغى ئامادەیى لەسلێمانى تەواوکردوە
∎ ساڵی (1964) لە کۆلێژى ئەندازیارى بەغداد وەردەگیرێت
بەلام بەهۆى ئەوەى نەخۆشدەکەوێت لەچاوەکانى، واز دەهێنێت
∎دواتر پەیوەندى بەکۆلێژى بازرگانیەوە دەکات
ساڵی (1970) ئەو یەکێک دەبێت لەدامەزرێنەرانى(کۆمەڵەى ڕەنجدەرانى کوردستان)
دواى دامەزراندنى یەکێتى ساڵى (1977) بە ئەندامى (مەکتەبى سیاسى) هەلدەبژێردرێت
لە (31-1-1978) لەڕێی پیلانێکی حکومەتی بەعسەوە مەفرەزەیەک بۆ کوشتنی دەردەکرێت لە تەنگیسەر لەقەرەداغ دەکەوێتە بۆسەی ڕژێمەوە و شەهید دەبێت .
شەهید ئارام بۆ هەمیشە وەک رەمزێکی گەورەی نوێگەری و گۆڕانکاری سیاسی و کۆمەڵایەتی لە مێژووی کورددا بە زیندوویی دەمێنێتەوە. چەندە بڕوای بە گۆڕانکاری سیاسی بوو، دوو هێندە بڕوای بە گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی بوو.
مەڵبەندی(17)ی ڕێکخستنی ڕۆژئاوای کەرکوک

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP