گرنگترین گواستنەوەكان لە دوا رۆژی مێركاتۆ

وەرزش
13:00 - 2023-02-01

گرنگترین گواستنەوەكان لە دوا رۆژی مێركاتۆ 

دواین ساتەكانی میركاتۆی زستانە لە ئەوروپا كۆتایی هات و چەندین ئەستێرەی تۆپی پێ سودیان لەو ماوە كورتە وەرگرت و بۆندیانلەگەڵ یانە گەورەكان واژۆكرد ، لەم راپۆرتەدا تیشك دەخەینە سەر گرنگترین گواستنەوەكانی یاریزانان لە دواین رۆژی مێركاتۆ .

1- جواو كانسیلۆی پرتوگالی و یاریزانی هێڵی بەرگری یانەی مان سیتی ئینگلیزی یەكێك بوو لە گرنگترین گواستنەوەكان كاتێك بە شێوەی خواستن ڕوویكردە ریزەكانی یانەی بایرن میونشین ، دواتریش بە 80 ملیۆن یۆرۆ دەبێتە یاریزانی یانە باڤارییەكە .

2-  ئینزۆ فێرنادێزی ئەرژەنتینی و باشترین یاریزانی لاو لە جامی جیهانی 2022 ی قەتەر ، بە پێی بۆندێكی گران بەهاو پێوانەیی بە بڕی 120 ملیۆن یۆرۆ ڕوویكردە ریزەكانی یانەی چێلسی ئینگلیزی ، بەشی یەكەمی گرێبەستەكەی  40 ملیۆن یۆریە لەسەرەتادا پیی دەدرێت ، پاشان و دوای شەش مانگ تەواوی شایستە داراییەكان وەردەگرێت .



3-   یانەی ئارسیناڵی ریزبەندی یەكەمی پریمەرلیگ ، لە دوا ساتەكانی مێركاتۆ سەركەوتوو بوو لە گواستنەوەی جۆرجینۆی ئەندازیاری هێڵی ناوەندی  هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و یانەی چێلسی ئینگلیزی ، بە پێی سەرچاوەكان گرێبەستەكە بۆ ماوەی 18 مانگە ، بەڵام گەنەرز ئاماژەی بە ناوەڕۆكی بۆندەكە نەكردوە ، بەڵام سەرچاوەكان باس لەوەدەكەن ، ئەو گرێبەستە تێچووەكەی 15 ملیۆن یۆرۆ بووە .


4- دیگۆ یۆرێنتی بەرگریكاری یانەی لیدز یونایتدی ئینگلیزی بە شێوەی خواستن بۆیەك ساڵ پەیوەندی كرد بە ریزەكانی یانەی رۆمای ئیتاڵییەوە ، ئەو گواستنەوەیەش لە پێناو بەهێزكردنی هێڵی بەرگری گورگەكانی پایتەخت لەسەر داوی مۆرینیۆ ئەنجامدراوە .   


5- پاش ئەوەی مانچستەر یونایتد تواناكانی كریستیان ئەریكسنی دانیماركی و یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەكەی بۆ ماوەیەكی درێژ لەدەستدا ، هەر بۆیە هەر زوو ئیدارەی یانەكە هانای برد بۆ گواستنەوەی زابیتسەری یاریزانی یانەی بایرن میونشینی ئەڵمانی .


6- ناڤاسی گۆڵپارێزی یانەی پارس سانجێرمانی فەرەنسیش لە دوا ساتەكانی مێركاتۆدا سەركەوتوو بوو لەوەی یانەیەكی نوێ تاقی بكاتەوە بۆ ئەمەش ڕوویكردە ریزەكانی یانەی نۆتینگهام فۆرستی ئینگلیزی و تاكو كۆتایی ئەم وەرزە بە شێوەی خواستن یاری بۆ یانە ئینگلیزییەكە دەكات .


7-  یانەی بەرشەلۆنەی كەتەلۆنیش لە دوا ساتەكانی مێركاتۆ هێزی خۆی پیشانداو یاریزانێكی هێڵی بەرگری گواستەوە ریزەكانی كە ئەویش جۆلیان ئاراوخۆی مەكسیكی و یاریزانی یانەی لۆس ئەنجەلس گالاكسی ئەمریكییە . 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP