دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌كاتی ناوخۆ زه‌مین له‌رزه‌یه‌ك له هه‌رێمی كوردستانی دا‌و هاووڵاتییان لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک هەستیان پێكرد.
ئاسۆ كه‌مال، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی سلێمانی راگه‌یاند، هه‌مان ئه‌و ناوچانه‌ی له (توركیا و باكوری كوردستان) كه به‌یانی ئه‌مڕۆ زه‌مین له‌رزه تیاییاندا روویدا، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆش به گوڕی 7.8 پله به‌پێوه‌ری ریخته‌ر جارێكی دیكه لێیداوه، كه به‌شێكه له‌و بومه‌له‌رزانه‌ی به "ئاسته‌شۆك" ناوده‌برێت كه له دوای بومه‌له‌رزه‌كان روده‌ده‌ن.
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد، زه‌مین له‌رزه له شاره‌كانی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه هه‌ستیپێكراوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP