شۆرجە شەڕی سەركەوتن دەكات بۆ خولی نایابی كوردستان

وەرزش
16:59 - 2023-02-06

شۆرجە شەڕی سەركەوتن دەكات بۆ خولی نایابی كوردستان
یانەی شۆرجە بەردەوامە لەسەر كۆكردنەوەی خاڵەكان و ئەمجارەشیان لەدەرەوەی یاریگای  خۆی سێ خاڵی دیكەی كۆكردەوەو بە شێوەیەكی كاتی  و بەكۆكردنەوەی 18 خاڵ سەركەوت بۆ پلەكانی پێشەوەی ریزبەندی .
لە یەكێك لە یارییەكانی هەفتەی دوانزەی خولی پلەیەكی یانەكانی كوردستان ، هەردوو یانەی كۆیە و شۆرجە لەسەر یاریگای چوارقورنە بەرەنگاری یەكتربونەوە ، یاریەكە بەهۆی خراپی یاریگاو كەش و هەواوە گواسترابوەوە بۆ چوار قوڕنە ، یارییەكەش بە دوو گۆڵی بێ وەڵام بەسودی یانەی شۆرجە یەكلای بوەوە ، گۆڵەكانیش بە واژۆی یاریزانان ( حەمید شحازە   و  محەمەد عەدنان )  نوسرانەوە ، بەو بردنەوەیەش ئێستا شۆرجە شەڕی سەركەوتن دەكات بۆخولی نایابی یانەكانی كوردستان .
سبەینێش لە یارییەكی گرنگ و چارەنوس سازدا خاكی یەكەمی ریزبەندی دوور لە یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی ڕەواندز .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP