هاری كەین گۆڵكاری تۆتنهامە و خەون بە گۆڵكاری پریمەرلیگەوە دەبینێت

وەرزش
15:16 - 2023-02-07

هاری كەین گۆڵكاری تۆتنهامە و خەون بە گۆڵكاری پریمەرلیگەوە دەبینێت 
ئاكۆ بیبانی
هاری كەینی ئینگلیزی و هێرشبەری یانەی تۆتنهام هۆتسبێر بەردەوامە لەسەر ئاستە بەرز و سەرنج راكێشەكەی لەگەل یانەكەی و چاوی لەوەیە تەواوی ریكۆردە وەرزشییەكان لە ئینكلتەرا بشكێنێت و وەك یاریزانی ژمارە یەك لە مێژووی ئەو وڵاتە خۆی وێنا بكات ، هاری كەین لە یاری لوتكەی ئەم هەفتەیەی پریمەرلیگ بەرامبەر بە یانەی مان سیتی ڕكابەری گۆلێكی تۆماركرد و بەو گۆڵە،  شازادە هاری بوو بە گۆڵكاری مێژووی یانەی تۆتنهام هۆتسبێر بە تۆماركرددنی 267 گۆڵ لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتیەكان ، بەمەش هاری ئەو ژمارەیەی تێكشكاند كە ساڵانێكی زۆرەو لە ساڵی 1970 ەوە بووە بە ئایكۆنێك و بە ناوی جەیمی گریفزەوە تۆماركراوە ، بەدەر لەو ژمارە پێوانەییە لەئێستادا خەونی هاری كەین تەنها ئەوە نیە لە چوارچێوەی یانەكەیدا ژمارە یەك و گۆڵكاری مێژووی بێت بەڵكو خەونەكەی زۆر لەوە گەوەرترەو هەنگاو دەنێت بۆ ئەوەی ببێت بە گۆڵكاری مێژووی خولی یانەكانی ئینگلتەرا ، كە ئەو ریكۆردەش بەناوی ئالان شیرەری ئەفسانەوەیە ، ئالان شیرەر گۆڵكاری مێژووی پریمەرلیگە بەتۆماركردنی 260 گۆڵ ، هاری كەین تاكو ئێستا توانیوێتی 200 گۆڵ لە پریمەرلیگ تۆماربكات ، لە ێستاشدا تەمەنی ئەو هێرشبەرە 29 ساڵە و لە توانایدا هەیە 60 گۆڵی دیكە لە خولی یانەكانی ئینگلتەرا بەدەسبهێنێت و ژمارەكەی ئالان شیرەر تێبشكێنێت و ناوی خۆی لە جێگای بچەسپێنێ ، هاری كەین لە ساڵی 2011 ەوە لە ریزەكانی یانەی تۆتنهام یاری دەكات و یەكێكە لە هێرشبەرە ترسناكەكان و قەناس و گۆڵكارێكی ناوازەییە، هاری كەین لە كۆی 416 یاری بەدرێسی یانەی تۆتنهامەوە توانیوێتی 267 گۆڵ تۆماربكات ، بەڵام جەیمی گریفز ئەو ژمارە گۆڵەی لە 379 یاریدا كردوە .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP