رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی رایگەیاند، ژمارەی زیانلێكه‌وتووانی زه‌مین لەرزەكه‌ی6 ی ئه‌م مانگه كه چه‌ند شارێكی تورکیا و سوریای گرتەوە، نزیکەی 26 ملیۆن کەسه، به وته‌ی فوئاد ئاکتای جێگری سەرۆک کۆمارش، ژمارەی کوژراوانی ئه‌و زه‌مین لەرزەیە، ته‌نها له توركیا 24 هەزار و 617 کەسه.
ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیی سه‌ر به نەتەوە یەکگرتوەکان رایگه‌یاند، ژمارەی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له زه‌مین له‌رزه‌كه 26 ملیۆن كه‌سه، بۆ به‌هاناوه‌چوون و هاوكاریكردنی ئه‌و ژماره زۆره له زیان لێكه‌وتووان، په‌یامێکی بەپەلەی بۆ کۆکردنەوەی 42.8 ملیۆن دۆلار به مه‌به‌ستی دابینکردنی پێداویستییە تەندروستییەكان راگه‌یاند.
ڕێکخراوەکە له‌و په‌یامه‌یه‌دا، ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردوه، پێشتر 16 ملیۆن دۆلاری لە سندوقی فریاگوزاری خۆی ته‌رخانکردبو، راپۆرتشی پێشكه‌شكردبو کە ژمارەی زیانلێكه‌ووانی زه‌مین لەرزەکە نزیکەی 23 ملیۆن کەسه، بەڵام له ئێستادا ئەو ژمارەیە گه‌یشتووه‌ته 26 ملیۆن كه‌س، کە بەم شێوەیە دابەشکرا، 15 ملیۆن لە تورکیا و باكوری كوردستان و 11 ملیۆن لە سوریا.
ئه‌مه له‌كاتێكدا به وته‌ی فوئاد ئاکتای جێگری سەرۆک کۆمار، به‌پێی دوایین ئامار ژمارەی ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌نها له تورکیا گیانیان له‌ده‌ستداوه 24 هەزار و 617 کەسه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP