دەروازەی (باب هەوا)ی سه‌ر سنووری تورکیا‌و سوریا لە ناوچه‌كانی (ریف ئیدلب)، ڕۆژانە شایه‌دی چاوه‌ڕوانیی كه‌سوكاری ته‌رمی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه له زه‌مین لەرزەكه‌ی باكوری كوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوه.
تەرمی سەدان قوربانی كه به ئه‌مبوڵانس و ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت به ته‌رم گواستنه‌وه بارکراوەو رۆژانه ده‌گاته ده‌روازه‌كه‌و له‌لایه‌ن كه‌سوكاریانه‌وه وه‌رده‌گیرێنه‌وه‌و دواتر به‌ره‌و گۆڕستانه‌كان دواماڵئاوییان لێده‌كرێت.
بەپێی ئامارێكش كه ئیدارەی دەروازەکە ئاشكرایكردوه، ژمارەی ئەو تەرمانەی کە لە ڕێگەی دەروازەی “باب هەوا”ەوە گه‌یه‌نراونه‌ته نێو خاكی باکوری سوریا، گەیشتووەتە هەزار و 25 کەس.
بەڕێوەبەری نوسینگەی راگەیاندنی دەروازەکە، (مازن عەلوش)، بە میدیاكانی راگه‌یاندووه:" ئۆتۆمبێلەكانی تایبه‌ت به ناشتنی ته‌رمی سه‌ربه وەزارەتی تەندروستیی تورکیا، تەرمی زۆرێک لەو هاووڵاتییانه‌ی سوریای گه‌یاندووه‌ته ده‌روازه‌كه کە بەهۆی زه‌مین لەرزەکەوە گیانیان لەدەستداوە، به مه‌به‌ستی رادەستکردنیان به خێزان و كه‌سوكاریان لە باکوری سوریا.
باسی له‌وه‌شكردوه :"کەسوکاری مردووه‌كان لەلایەن کەسوکارەکانیانەوە لە تورکیا ئاگادار دەکرێنەوە بۆ ئەوەی تەرمەکان بنێرن بۆ باکوری سوریا، بنەماڵەی قوربانییه‌كانش لە دیوی سوریای ده‌روازه‌كه چاوەڕێی وەرگرتنیان دەکەن.
سه‌رچاوه/ ئاژانسه‌كان
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP