رۆژی 14ی شوباتی هه‌موو ساڵێك به رۆژی خۆشه‌ویستی یاخود ڤالانتاین ده‌ستنیشانكراوه.
له‌و رۆژه‌دا ئه‌وینداران خۆشه‌ویستی خۆیان بۆ به‌رامبه‌ره‌كانیان ده‌رده‌بڕن و ئه‌م ده‌ربڕینه‌ش به‌شێوه‌ی ناردنی كارتی ڤالانتاین و پێدانی گوڵ بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه خۆشیان ده‌وێت، ئه‌گه‌رچی ڤالانتاین جه‌ژنێكی رۆژئاواییه، به‌ڵام له‌زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان ئه‌و یاده ده‌كرێته‌وه‌و ڕه‌نگی سوریش نیشانه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌م ڕۆژه‌یه.
مێژووی رۆژی ڤالانتاین ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی سێیه‌می زایینی له رۆما، كاتێك سه‌ركرده‌یه‌ك هه‌بوو به‌ناوی كلادیۆسی دووه‌م كه پێیوابوو ئه‌و سه‌ربازانه‌ی كه هاوسه‌رگیریان نه‌كردووه باشتر‌و به‌هێزترن له‌و سه‌ربازانه‌ی كه ژن و منداڵیان هه‌یه، هه‌ر بۆیه بڕیار ده‌دات كه سه‌ربازه‌كانی ئیمپڕاتوری رۆم نابێت ژن بخوازن و ده‌بێت سه‌ڵت بمێننه‌وه، به‌ڵام قه‌شه‌یه‌ك به ناوی ڤالانتاین به‌نهێنی سه‌ربازه‌كانی له‌گه‌ڵ كچه خۆشه‌ویسته‌كانیان ماره ده‌كردو پێكی ده‌گه‌یاندن، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره ئاشكرا ده‌بێت، هه‌ربۆیه له‌لایه‌ن ئیمپراتۆره‌وه له‌ڕۆژی 14/2ی ساڵی 270 فه‌رمانی له‌سێداره‌دانی ده‌درێت، هه‌ر بۆیه ڤالانتاین وه‌كو هێمایه‌كی عه‌شق و خۆشه‌ویستی داده‌نرێت".
به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌بۆنه‌ی بومه‌له‌رزه كاره‌ساتباره‌كه‌ی باكورو رۆژئاوای كوردستانه‌وه، بۆ ڕێزگرتن له گیانی قوربانیانی ئه‌و كاره‌ساته‌و زیانلێكه‌وتوانی باكورو رۆژئاوای كوردستان،
ئه‌و یاده به شێوه‌ی ره‌سمی ناكرێته‌وه، به‌ڵام له باشوری كوردستانه‌وه به كۆمه‌ك كۆكردنه‌وه ، هاوكاری براو خوشكانیان له باكورو رۆژئاوای كوردستان ده‌كه‌نه‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP