ڕۆژنامەنووس میخائیل کۆخ لە ڕۆژنامەی “ئێکسپرێس”دا نووسیویەتی، گەنمی ئۆکرانی لە ئیسپانیادا بووەتە (عه‌لف)ی بەراز، لەبری ئەوەی ڕەوانەی وڵاته هەژاره‌كانی ئەفریقا بکرێت.
ئەو ڕۆژنامەنووسە ده‌ڵێت: "یەکێتی ئەوروپا تێده‌كۆشا بۆ دابینكردنی ڕێڕەوێک به مه‌به‌ستی هه‌نارده‌كردنی دانەوێڵەی ئۆکرانیا لە ڕێگەی دەریاوە بۆ ئەوەی وڵاته زۆر هەژاره‌كان ڕووبەڕووی برسێتیی نەبنەوە، بەڵام ئه‌و گەنمە ده‌توانرێت بوترێت هەرگیز نەگەیشتە ئەو وڵاتانە، لەبری ئەوە لە سەرەتادا ڕەوانەی ئیسپانیا کراو لەو وڵاته بۆ خۆراکی بەراز بەکاردەهێنرا”.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ره‌خنه له‌وه‌ش ده‌گرێت کە:" ته‌نها بڕێکی زۆر کەمی ئەو گەنمە گەیشتووەتە وڵاتانی جیهانیی سێیەم، بپێشیوایه هۆکاری ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ بەرژەوەندییه داراییه‌كانی دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیا."
ڕوونشیکردوەته‌وە: “كه تێگه‌یشتن له‌مانای ئه‌و شەرمەزارییە زۆر ئاسانە:" ئیسپانیا پارەی زیاتری داوه‌و ئۆکرانیاش گەنمی بۆ هه‌نارده‌كردووه”.
پێشترش تورکیا ڕایگەیاندبو:" ئه‌و بڕه دانەوێڵەیه‌ی کە لە رێگه‌ی “رێڕەوی دانەوێڵە”وه بۆ وڵاتانی هەژار گوازراوه‌تەوە تەنها لە 5.4%.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP