تۆنی كرۆس مێرەنگی دواین وێستگەی وەرزشیم دەبێت

وەرزش
16:02 - 2023-02-15

تۆنی كرۆس مێرەنگی دواین وێستگەی وەرزشیم دەبێت

تۆنی كرۆسی ئەڵمانی و ئەندازیاری هێڵی ناوەندی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی رایگەیاند بڕیارم داوە لە یانەی ڕیاڵ مەدرید كۆتایی بە كاروانی وەرزشی خۆم بهێنم بەڵام هێشتا دڵنیانیم بۆندەكەم نوێ دەكەمەوە یاخود نا .
دوای ئەوەی تۆنی كرۆس لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید جامی جیهانی یانەكانی بردەوە ، تۆنی كرۆسی ئەڵمانی دووپاتیكردەوە كە قەڵای سپی دواین وێستگەی ژیانی پیشەگەری دەبێت بەڵام خۆم یەكلانەكردۆتەوە كە لە كۆتایی ئەم وەرزە وازهێنانی خۆم ڕادەگەیەنم یاخود نا ، كرۆس لە كۆتایی ئەم وەرزە بۆندەكەی لەگەڵ مێرەنگی كۆتایی پێ دێت .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP