سەختی ناشتنی مردووەکان قەیرانه‌كانی زه‌مین لەرزەکەی تورکیای گەورەتر كردووه‌و خه‌ڵكی ناچاركردووه ته‌نانه‌ت یاریگاكان بكه‌ن به گۆڕستان.
لە شارۆچکەی (بازاڕچیك)ی تورکیا، به‌هۆی نه‌بوونی جێگا‌و زۆریی ته‌رم، یاریگایەکی تۆپی پێ کراوە بە گۆڕستان بۆ ناشتنی ئەو ته‌رمانه‌ی کە بەهۆی زه‌مين لەرزەکەی 11 ڕۆژ لەمەوبەر گیانیان لەدەستداوە.
ستوونی گۆڵەکان هێشتا هەر ماوون، بەڵام یاریگاکە
پڕه بووە لە تەپۆڵکە خۆڵ و چاڵی هه‌ڵكه‌ندراو بۆ گۆڕی مردووان.
ئه‌و تەختەدارانه‌ی كه له‌سەر هه‌ر یه‌كێك له‌و گۆڕه تازه هەڵکەندراوانە دانراون، ئاماژەن ده‌كه‌ن بۆ
هەمان رێكه‌وتی گیان له‌ده‌ستدان( ٦ی شوباتی ٢٠٢٣)، ئەو ڕۆژەی شارۆچکەکە بەهۆی زه‌مین
لەرزەوه وێران بوو.
دیمەنه ناخ هه‌ژێن و پڕئازاره‌كانی شارۆچکەی
(بازاڕچیك) كه ناوەندی زه‌مین لەرزەکەی شەوی ٦ی شوبات بوو، ئاستی ئه‌و نه‌هامه‌تی
و ماڵوێرانییه پێشانده‌دات کە دوچاری ئەو کەسانە بووه‌ته‌وه له خه‌می دۆزینەوە
و ناشتنی مردووەکانیانن.
ئسه‌رچاوه/ ئاژانسه‌كان
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP