شه‌وی رابردووه چه‌ند بومه‌له‌رزه‌یه‌ك توركیای هه‌ژاندو له هه‌رێم و چه‌ند پارێزگایه‌كی عیراق و وڵاتانی ده‌وروبه‌ریش هه‌ستیپێكراوه.
به‌پێی ئاماری سه‌رۆكایه‌تیی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخه له‌ناكاوه‌كانی توركیا ، به‌هۆی ئه‌و دوو بوومه‌له‌رزه‌یه‌ی شه‌وی رابردوو له‌پارێزگای هاتای روویاندا، شه‌ش كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه و ٢٩٤ كه‌سیش برینداربوون و ره‌وشی ته‌ندروستی ژماره‌یه‌كیان ناجێگیره. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك باڵه‌خانه به ته‌واوی ته‌ختی زه‌وی بوون و هێڵه‌كانی كاره‌باش پچڕان.
روانگه‌ی سوریاش بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی ئه‌و دوو بوومه‌له‌رزه‌یی هاتای هاووڵاتیانی پارێزگاكانی ئیدلیب و حه‌له‌ب و دیمه‌شق ماڵه‌كانیان له ترسی داڕمان چۆڵكرد، هه‌روه‌ها له ناوچه‌ی جه‌ندریسی سنوری توركیا و عه‌زازیش ژماره‌یه‌ك باڵه‌خانه رووخان.
هاوكات له‌حه‌له‌ب و ته‌رتوس و حه‌ما چوار كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه، ژماره‌ی بریندارانیش گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی ٤٧٠ كه‌س.
هاوكات باڵیۆزخانه‌ی عێراق له ئه‌نقه‌ره داوای له ره‌وه‌ندی عێراقی كرد كه له هاتای نیشته‌جێن، له باڵه‌خانه و شوێنه مه‌ترسیداره‌كان دوور بكه‌ونه‌وه.
هه‌ر ئه‌مڕۆش بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 5.3 پله‌ی رێخته‌ر له ناوچه‌ی به‌نده‌ر عه‌باسی ئێران روویدا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP