بەپێی ئاژانسی هەواڵی سعودیە، تیمی فریاگوزاری خێرا لە شارى مەدینە منەوەرە لە ناو حهرهمى مزگەوتی پێغەمبەر توانیان ژیانی عهمرهكارێکی پاکستانی ڕزگار بکەن کە بۆ زیاتر لە 10 خولەک دڵی وەستا.
كۆمهڵهى تەندروستی لە مەدینە بڵاویکردەوە، تیمە پزیشکییەکان ئاگادارییەکی بەپەلەیان پێگەیشتووە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ دۆسیەی پياوێكى تەمەن حەفتا ساڵان کە بەدەست کێشەی تەندروستی و لەدەستدانی هۆشییەوە دەناڵێنێت لەناو حەوشەی مزگەوتی پێغەمبەردا كهوتوه، کە دەستبەجێ فرياگوزارى خێراى تێدا دابینکراوە و حاڵەتەکە بە وەستانی دڵ و هەناسەدانى دەستنیشانکراوه.
تیمی پزیشکی ئاماژەیان بەوەدا کە نەشتەرگەرییەکانی بووژاندنهوهى دڵ و سییەکان (CPR) لە کاتژمێر ١١:٢٠ بەیانی بۆ نهخۆشهكه دەستیپێکردووە، بەپێی ئەو پرۆتۆکۆڵەی کە بۆ ئەم حاڵەتانەيه تەزووی کارەبا پەیڕەو دەکرێت، لە هەوڵێکدا بۆ گەڕاندنەوەی ترپهى دڵ و ئۆکسجینەکەی کە زیاتر لە ١٠ خولەکی خایاند و پاشان گواسترایەوە بۆ سەنتەری ئەلسەفیا بۆ تەواوکردنی چارەسەرکردن و پێدانی دەرمان. تاوهكو دۆخەکە سەقامگیر بوو و سەنتەرەکەی بەجێهێشت.
شایەنی باسە، سەنتەری چاودێری بەپەلەی ئەلسافیا لە سەرەتای ئهم ساڵهوه تا ئێستا ٧ حاڵەتی سستبوونی دڵ و ٤٨ حاڵەتی سەختی هەناسەدان و ٨ حاڵەتی جەڵتەی دڵی لە حەوشەکانی مزگەوتی پێغەمبەر وەرگرتووە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP