ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان: ژمارەی تیرۆریستان لە عێراق لە ٤٠٠ کەس تێناپەڕێت

کوردستان
18:07 - 2023-03-12

جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان، لیوا قەیس محەممەداوی رایگەیاند:" ژمارەی تیرۆریستان لە عێراق لە ٤٠٠ کەس تێناپەڕێت، ئاماژەی بۆئەوەشكرد:"لە ئۆپەراسیۆنەکانی سه‌پاندنی یاسا لە دیالەدا 162 كه‌س دەستگیرکراون".

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە ئەمڕۆ 12ی ئادار 2023 لە بەغدا بەڕێوەچو، محەممەداوی راشیگەیاند، "دەزگای هەواڵگری نیشتمانیی ڕۆڵێکی گەورەی هەبووە لەو ئۆپەراسیۆنە چۆنایەتییەی کە ئه‌نبا ئه‌نجامدراو  له‌ ئه‌نجامدا 22 تیرۆریست كوژران"

باسی له‌وه‌شكرد: "ئەو تیرۆریستانە هەوڵیان داوه‌ بۆ سه‌لماندنی بوونی خۆیان هه‌وڵیانداوه‌ هاوڵاتیانی مەدەنی بکەنە ئامانج " 

ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو: "ژمارەی ئه‌و تیرۆریستانه‌ى كه‌ لە عێراقدان لە 400 کەس تێناپەڕێت"،

جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان وتی:"رێنماییەکانی فەرماندەی گشتیی ڕوون و ئاشکرایە بۆ دەستگیرکردنی تیرۆریستانش هیچ هێڵێكی سوور نییە".

روونشیكرده‌وه‌:"ئۆپەراسیۆنەکە لە 26ی شوبات ئەنجامدراوە و لە سێی مانگی ئادارش کۆتاییهاتووە"

ئاشكراشیكرد:"لە نێو ئه‌و تیرۆرستانه‌ی كه‌ له‌ ئۆپراسیۆنه‌كه‌دا کوژراون، (تیرۆریست بارزان عەلی) بوو کە به‌ (شێخ عەلیم) ناسرابو، وه‌ك والی شاری فه‌لوجه‌ له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ دیاریكرابو، جگە لە ژماره‌یه‌ك تیرۆرستی دیكه‌ی عەرەب و بیانی".

سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنەکانی سەپاندنی یاساش لە دیالە، محەممەداوی دووپاتیکردەوە "له‌و ئۆپەراسیۆنەدا 162 کەس ده‌ستگیركراون"

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP