دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی و زانکۆی سلێمانی كاری پێكه‌وه‌یی په‌ره‌پێده‌ده‌ن

کوردستان
20:10 - 2023-03-12



سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی و سەرۆکی زانکۆی سلێمانی، گفتوگۆیان لەسەر پتەوكردنی پەیوەندییەكان و ئەنجامدانی كاری پێكەوەیی كرد و یاداشتنامەیەكی لێكتێگەیشتنیان ئیمزا کرد.

ئەمڕۆ یەكشەممە 12-3-2023، پرۆفیسۆر د. كۆسار محمد علی مراد سەرۆكی زانكۆی سلێمانی، پێشوازی لەوەفدێكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی بەسەرۆكایەتی پرۆفیسۆر د. محمد سابیر سەرۆكی دامەزراوەكە كرد.

لە دیدارێكدا هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر پتەوكردنی پەیوەندییەكان و هەماهەنگی و ئەنجامدانی كاری پێكەوەیی كرد لە ئایندەدا، بۆ ئەنجامدانی كۆنفرانسی نێودەوڵەتی و وۆركشۆپ و چالاكی جۆراو جۆری زانستی و هاوكاریكردنی یەكتر لەسەرجەم بوارەكاندا.

پاشان یاداشتنامەیەكی لێكتێگەیشتن لە نێوان زانكۆی سلێمانی و دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی ئیمزاكرا.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP