کۆسرەت رەسول پیرۆزبایی لە میدیاکارانی (المرصد) دەکات

کوردستان
22:49 - 2023-03-12

کۆسرەت رەسول عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان به‌بۆنه‌ی بیست و نۆهەمین ساڵیادی دامەزراندنی پیرۆزبایی لە میدیاکارانی (المرصد) دەکات
ده‌قه‌كه‌ی 
بەڕێز: هەڤاڵ محەمەد شێخ عوسمان
هەڤاڵانی المرصد

بیست و نۆهەمین ساڵیادی دامەزراندن و دەرچوونی بڵاوکراوەکەتان لێدەکەم، هیواخوازم بەردەوام بن و هەمیشە لە پێشکەوتندا بن.

بڵاوکراوەی المرصد کە وەرزی دووەم و درێژەپێدەری بڵاوکراوەی (الانصات المرکزی)یە خاوەن مێژوویەکی جوان و پڕشنگدارەو رۆڵی هەبووە لەگەیاندنی پەیامی میدیایی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە خوێنەرانی عەرەب و هەمیشە بۆتە سەرچاوەیەکی گرنگی هەواڵ و زانیاری.

ئومێد دەکەم داگیرساندنی مۆمی تازەی تەمەنتان دەرفەتێکی تازەبێ بۆ پێشخستنی زیاتری کارەکان و برەودانی  زیاتر بە چۆنیەتی کارەکان، وەک هەمیشەش مینبەری گەیاندن و دەنگی راستەقینەی گەلەکەمان بن بە خوێنەرانی عەرەب.

کۆسرەت رەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP