سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات

کوردستان
13:55 - 2023-03-13


سەرۆک وەزیرانی عیراق بە مەبەستی بەشداریکردن لە دیداری سلێمانی سەردانی هەرێم دەکات .

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق بە مەبەستی بەشداریکردنی لە دیداری سلێمانی کە  بە دروشمی (پاش 20 ساڵ عیراق و ناوچەكە لەنێوەندی ئاڵنگارییە جیهانییە نوێیەكان)، لە رۆژانی چوار شەممە و پێنج شەممە ( ١٥ ، ١٦ ) ئەم مانگە  لە زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت سەردانی هەرێم دەکات .

دیداری سلێمانی ، گەورەترین دیداری سیاسییە لە هەرێم و عیراق کە بەبەشداری سەرکردەو کەسایەتییە سیاسییە کاریگەر و بڕیاربەدەستەکان لەسەر ئاستی کۆڕەپانی سیاسی و دەوڵەتداری و باڵیۆز و نێردەو دیپلۆماتکارانی وڵاتان بەڕێوەدەچێت و تێدا تیشک دەخرێتە سەر پرسە سیاسییەکان لەسەر ئاستی هەرێم ، عیراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقای باشور کە لەلایەن پەیمانگای لێكۆڵینەوە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكان (IRIS) لە زانكۆی ئەمریكی لە سلێمانی بەڕێوە دەبرێت .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP