یەکێتی بە کردار خزمەتی کەسوکاری شەهیدانی هەڵەبجە دەکات

کوردستان
19:48 - 2023-03-16


بەبڕیاری سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی باخچەیەکی ساوایان بۆ منداڵانی هەڵەبجە دروست دەکرێت 

ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (هەڤاڵ محەمەد حەمەسەعید ، هەڤاڵ سەرتیپ عەلی ) و بەڕیز ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجەو هەڤاڵانی جێگران و کارگێڕانی مەڵبەند و بەڕێزان بەڕێوەبەری گشتی پەرورەدەی هەڵەبجەو سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجەو ژمارەیەک لەبەڕێوەبەری ئیداری دیاری سەرۆک بافڵ بۆ منداڵانی هەڵەبجە ڕاگەیەنرا.

لەوتەیەکدا هەڤاڵ سەرتیپ عەلی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند: یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بەدەر لەبەشداریکردن له کۆڕو کۆبوونەوەو مەڕاسیمەنەتەوییەکان لەسەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان . بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی سەرکردایەتی هەوڵدەدات بە کردار خزمەتی ئەو ناوجانە بکات کە کارەساتبارن قوربانیان داوە و بەپڕۆژەی خزمەتگوزاری بەشداری ئەو یادانە بکات 

وتیشی :  ئەمڕۆ لە ٣٥هەمین ساڵیادی کیمیابارانی شاری هەڵەبجەدا وەک دەستپێکی ئەو بڕیارەو بە بڕیاری سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانو لەسەر ئەرکی ئیدارەی گشتی یەکێتی باخچەیەکی ساوایان بۆ منداڵانی هەڵەبجە دروستدەکرێت بەپێی ئەو ستاندەرەی کە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە دیارکردوە و دەکرێتە دیاری بۆ منداڵانی هەڵەبجە و شانزەی سێی ساڵی داهاتوو پڕۆژەکە تەواو دەکرێت و پێشکەشی منداڵانی ئەم شارە دەکرێت .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP