ئاستی ئاوی به‌نداوی ده‌ربه‌نیخان نزیكه‌ی 3م به‌رزبووه‌ته‌وه‌

کوردستان
09:05 - 2023-03-18


بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانه‌ به‌ خوڕو به‌هێزه‌ی سێ‌ رۆژی رابردوو كه‌ ناوچەکەی گرته‌وه‌، ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان نزیکەی 3 مەتر بەرزبووەتەوە. 
 
له‌و باره‌یه‌وه‌ سامان ئیسماعیل، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان رایگه‌یاندوه‌:" بارانبارینەکەی چەند رۆژی رابردوو ئاستی ئاوی بەنداوەکەی بە نزیکەی دوو مەتر و 89 سانتیمەتر بەرزکردووەتەوە ".

ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردووه‌:" پێشتر بەنداوی دەربەندیخان ملیارێک و 46 ملیۆن مەترسێجا ئاوی تێدا بوو، بەاڵم ئێستا ئاستی ئاوی بەنداوەکە بۆ ملیارێك و 157 مەترسێجا زیادیکردووە ".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP