مه‌كته‌بی سیاسی: نه‌ورۆز ببێته‌ یەکێتی ریزەکانی گەلەکەمان

کوردستان
18:29 - 2023-03-19



مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمایی کوردستان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆزو ساڵی نوێی كوردی، له‌ په‌یامێكدا وێڕای گه‌رمترین پیرۆزبایی له‌ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و گه‌لانی ناوچه‌كه‌، راشیگه‌یاندووه‌:" ئومێدەوارین، جەژنی نەورۆزی ئەمساڵ، ببێتە هەوێنی ئاشتی و ئارامی و خۆشگوزەرانی و پتەوکردنی یەکێتی ریزەکانی گەلەکەمان. "

به‌ڵێنش دووپاتده‌كاته‌وه‌ كه‌: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پێناوی ئامانج و مافە بەدینەهاتووەکانی گەلەکەماندا، لە چوار چێوەی پرەنسیپە دەستورییەکانی عیراقی فیدراڵدا هەمیشە لەخەبات وتێکۆشان بەردەوام دەبێت" .

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ .. 
بەبۆنەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز  و ساڵی نوێی کوردی (2723) وە گەرمترین پیرۆزبایی لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و گەلانی  ناوچەکە دەکەین  و  ئومێدەوارین، جەژنی نەورۆزی ئەمساڵ، ببێتە هەوێنی ئاشتی و ئارامی و خۆشگوزەرانی و پتەوکردنی یەکێتی ریزەکانی گەلەکەمان. 

  نەورۆز کە نوێبوونەوەی سروشتە، جەژنی ئازادیخوازان و راپەڕینی کوردیشه دژی ستەمکاری و هاوکاتە لەگەڵ یادی تاجی سەرکەوتنەکانی راپەڕینی ساڵی ١٩٩١ ی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لە شاری کەرکوک. لەم بۆنەیەدا بەڵێن دووپاتدەکەینەوە  کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پێناوی ئامانج و مافە بەدینەهاتووەکانی گەلەکەماندا، لە چوار چێوەی پرەنسیپە دەستورییەکانی عیراقی فیدراڵدا هەمیشە لەخەبات وتێکۆشان بەردەوام دەبێت .
  
  هەر لەم بۆنەیەدا دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی رێگای رزگاری کوردو کوردستان و سڵاو بۆ کەسوکاری شەهیدان و  پارێزەرانی دەسکەوت وئازادییەکانی گەلەکەمان دەنێرین .


مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمایی کوردستان

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP