ناوه‌ندی ئه‌وروپا بۆ بوومه‌له‌رزه رایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی ٥.٤ پله به پێوه‌ری رێخته‌ر له‌شاری ورمێ له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان روویداوه كه نزیكه له سنوره‌كانی توركیا، به‌ڵام تائێستا زیانه‌كانی ئاشكرا نه‌كراون.
هه‌روه‌ها بووله‌مه‌رزه‌یه‌كی تر به گوڕی ٤.٩ پله به پێوه‌ری رێخته‌ر شاری مه‌ره‌شی له باشوری خۆرهه‌ڵاتی له توركیا هه‌ژاندووه.
به‌پێی داتاكانی ناوه‌نده‌كه: چه‌قی بومه‌له‌رزه‌كه به دوری 95 كیلۆمه‌تر له ئورمیه و 17 كیلۆمه‌تر شاری خۆی ئێران رویداوه كه ده‌كه‌وێته باكوری ڕۆژئاوای ئێران و ژماره‌ی دانیشتوانی 175 هه‌زار كه‌سه و هه‌ردو ناوچه‌كه‌ش هاوسنورن له‌گه‌ڵ توركیا.
ئاماژه به‌وه كراوه، بومه‌له‌رزه‌كه به‌قوڵایی 30 كیلۆمه‌تر له‌سه‌ر ئاستی روی ده‌ریا تۆماركراوه.
تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی برینداربون یان زیانی ماددی به‌هۆی ئه‌م بومه‌له‌رزانه‌وه به‌ده‌ست نه‌هاتوه، به‌ڵام له‌لایه‌ن زۆربه‌ی هاوڵاتیانه‌وه هه‌ستیپێكراوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP