سه‌ره‌ڕای دابینكردنی ئاسایش بۆ رێگاكان و روونه‌دانی هیچ پێشێلكارییه‌كی ئه‌منی له‌سه‌ر ئه‌و رێگایانه‌ی بۆ ده‌روازه‌كه ده‌چن، له خۆرئاوای پارێزگای ئه‌نبار، به‌ڵام ئاڵوگۆڕی بازرگانیی له دەروازەی سنووریی عەرعه‌ر له نێوان عێراق و سعودیە، به رێژه‌یه‌كی بەرچاو كه‌مبووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ره‌سمی له ئیداره‌ی پارێزگای ئه‌نبار رایگه‌یاندووه:"دەروازەی سنووریی عەرعه‌ر لە ڕۆژئاوای ئەنبار، نزمترین ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی تێدا تۆماركراوه، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی بازرگانەکان بۆهاورده‌كردن و هه‌نارده‌كردنی شمه‌ك و كاڵاكانیان ده‌روازه‌كه به‌كارناهێنن.
ئەو سەرچاوەیە سه‌باره‌ت به هۆکاری كه‌مبونه‌وه‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان عێراق و سعودیه ده‌ڵێت:" هۆكاره‌كان ڕوون نیین، سەرەڕای ئه‌وه‌ی لایەنی سعودیه جه‌ختیكردووه‌ته‌وه له زیادبوونی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی و خواستی ده‌یان بارهه‌ڵگر بۆ نێو ده‌روازه‌كه له كاتی ئێستادا "
باسی له‌وه‌شكردوه كه:"دەروازەی سنووری عه‌رعه‌ر، سەلامەت و سەقامگیرە و هێزە ئەمنییەکانش ڕێگای خێرای نێودەوڵەتیی بازرگانییان كۆنترۆل كردووه."
ئه‌مه له‌كاتێكدا دەروازەی سنووری عەرعه‌ر لەگەڵ سعودیە لە ڕۆژئاوای ئەنبار "زیاتر لە دوو ساڵ لەمەوبەر به ئامانجی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان عێراق و سعودیه کرایەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP