جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له به‌رامبه‌ر هێرشه‌كه‌ی هێزه‌كانی ئێران له سوریا بۆسه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی له باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا هۆشداریی دایه تاران و رایگه‌یاند، "جه‌نگیان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ناوێت، بەڵام با ئێرانییه‌كان خۆیان ئامادە بکەن، چونکە بە توندی گورز دەوەشێنن".
سەرۆکی ئەمریکا لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه له ئۆتاوای پایته‌ختی کەنەدا به‌ڕێوه‌چو، رایگه‌یاند، "ئەمریکا بەدوای ململانێدا نیه لەگەڵ ئێران‌دا، با تاران هێرشه‌كانی رابگرێت چونكه ئەمریکا بۆ پاراستنی گەلەکەی ئاماده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌مو كارێكه"
بایدن وتی، "هەڵە مەکەن، ئەمریکا بەدوای ململانێدا نیه لەگەڵ ئێران‌دا، بەڵام ئامادەبن چونكه بە به‌هێزیی گورز دەوەشێنین"
راشیگه‌یاند:" فەرمانی وەڵامدانەوەی دەستبەجێی بۆ هێزه‌كانیان دەرکردوە"
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP