سعودیه‌ له‌ باره‌ی عه‌مره‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات

جیهان
14:37 - 2023-03-25


سعودیە رایگه‌یاند، رێگه‌ده‌درێت له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا ته‌نها یه‌ك جار (عەمرە) ئه‌نجامبدرێت، ئه‌ویش به‌ مه‌به‌ستی به‌شداریكردنی زۆر ترین كه‌س له‌و رێوره‌سمه‌ ئاینییه‌دا.

له‌راگەیەندراوێکدا وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیە رایگه‌یاندووه‌، لە مانگی رەمەزاندا خواست لەسەر ئەنجامدانی رێورەسمی عەمرە زیاد دەکات، وەزارەتەکەش بۆ بەشداریکردنی زۆرترین موسوڵمان بڕیاری دا تەنھا یەکجار رێگە بدات بە ئەنجامدانی عەمرە لە رەمەزاندا.

ئاماژەی بۆئەوەشکردوه‌، وەرگرتنی رەزامەندیی لە رێگەی ئەپڵیکەیشنی (نسک) و پابەندبوون بە کاتی دیاریکراو بۆ ئەنجامدانی عەمرە بە پێویست دەزانێت.

رونیشیکردووەتەوە، ھیچ تایبەتمەندییەک نیە بۆ گۆڕینی وادەی ئەنجامدانی عەمرە، بەڵام وادەکە لە رێگەی ئەپڵیکەیشنەکەوە دەتواندرێت ھەڵبوەشێنرێتەوە بەر لە کاتی دەرچوونی رێگەپێدان.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP