پێشێلكردن مافه‌كانی مرۆڤ و سنورداركردنی ئازادی رۆژنامه‌نوسی و هه‌ڵكشانی گه‌نده‌ڵی و پاشه‌كشێی دیموكراسی له هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته جێگه‌ی سه‌رنج و نیگه‌رانی ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و " هۆشیداری چه‌ندجاره‌یان به حكومه‌تی هه‌رێم" داوه، به‌ڵام خراپتربوون و چاكنه‌كران.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رقاڵی ئاگری نه‌ورۆز و ده‌عوه‌تكردنی باڵیۆز و كونسوڵی وڵاتان بوو، به‌ڵام وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به راپۆرتی پێشێكارییه‌كانی هه‌رێم "ئاگری" له‌نمایشی فه‌یكی حكومه‌ت به‌ردا بۆ په‌رۆشی دیموكراسی و مافی مرۆڤ و ئازادییه‌كان له‌هه‌رێم، هه‌ر به‌دوای ئه‌ودا پێگه‌ی فۆرن پۆلیسی ئه‌مریكی راپۆرتێكی رۆژنامه‌نوسی دیكه‌ی له‌سه‌ر پێشێلكاریی و ته‌شه‌نه‌ی گه‌نده‌ڵی له هه‌رێم له كابینه‌ی نۆدا بڵاوكرده‌وه.
فۆرن پۆلیسی له‌راپۆرته‌كه‌یدا به‌نمونه‌ی "چه‌مچه‌ماڵ" ده‌ستپێده‌كات كه ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستی ڕێگای نێوان كه‌ركوك و سلێمانی له هه‌رێمی كوردستان، ده‌وڵه‌مه‌نده به له یه‌ده‌گێكی گرنگی غازی سروشتی. به‌ڵام خه‌ڵكی ناوچه‌كه به‌زه‌حمه‌ت سوودمه‌ندن له‌و سه‌رچاوه‌یه و و بێكاریی به تایبه‌تی له نێو گه‌نجاندا هه‌یه.
پێگه ئه‌مریكییه‌كه ده‌ڵێت:" دوای بیست ساڵ له ئازادكردنی عیراق به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، كوردستان وه‌ك نیمچه دورگه‌یه‌كی دیموكراسی و گه‌شه‌سه‌ندووی ئابوری ناوده‌برا له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی نالیبراڵ، به‌ڵام واده‌درده‌كه‌وێت ئه‌مڕۆ له تاریكایه‌كی قوڵدابێت".
ئه‌گه‌ر شه‌ڕی عیراق و لێكه‌وته‌كانی ئه‌وه‌ی فێركردبین كه په‌یوه‌ندییه‌كانی ڕۆژئاوا له‌گه‌ڵ ناوچه‌كه‌دا ده‌بێت به‌رژوه‌ندی گه‌ل به‌رجه‌سته و ره‌چاو بكات، نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی سه‌ركرده سیاسییه‌كانی.
هه‌روه‌ك رایده‌گه‌یه‌نێت:" دیموكراسی، یه‌كگرتوویی و چاره‌ی خۆنووسین ته‌ماعێكی قووڵی گه‌لی كورده، سه‌رباری ئه‌وه‌ی سێ ده‌یه‌یه پشتیوانی چڕی ده‌ره‌كی هه‌یه، به‌ڵام تا ئێستا یارمه‌تیان نه‌داوه به‌ته‌واوی به‌و ئامانجانه بگات. له‌كاتێكدا كوردستانی عێراق ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانی شه‌رعیه‌ت بووه‌ته‌وه, پێویسته له‌سه‌ر خۆرئاوا هه‌ژمون و ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌كاربهێنێت بۆ لێپرسینه‌وه له‌سه‌ركرده كورده‌كانی عێراق, له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی و پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ ، نه‌ك له‌بری پشتیوانیان بكات له‌ڕووی سه‌ربازی و سیاسیه‌وه.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی فۆرن پۆلیسی ئه‌مریكی دوو زۆنی و جیكاری نێوان شاره‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه مه‌ترسیداره، زۆربه‌ی كات جیاكاریی له‌لایه‌ن دیپلۆماتكاره‌كانی خۆرئاواوه گوێی پێ‌نادرێت, كه به‌شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو له‌گه‌ڵ به‌رپرسه حزبیه‌كان و خاوه‌نكارو گه‌نجه خوێنده‌واره‌كان كۆده‌بنه‌وه و شكستی دیموكراسی و كێشه‌ی ئابوری له‌كوردستان, هۆكاره‌كه‌ی ئه‌و سه‌ركردایه‌تیه سیاسیه‌یه كه له خه‌می به‌رژوه‌ندی خۆیدایه‌و و له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌كانی خۆرئاواوه پشتیوانی ده‌كرێت, كه به‌ده‌گمه‌ن له‌سه‌ر پێشێلكاری و خراپی ئیداره‌دانیان به‌ئاشكرا سه‌رزه‌نشیان ده‌كه‌ن".
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و جیاكارییه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له نێو شاره‌كانی هه‌رێم ده‌یكات ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه " ساڵی ڕابردوو ده‌سه‌ڵاتدارانی سلێمانی به زه‌حمه‌ت توانیان موچه‌ی كه‌رتی گشتی بده‌ن، به‌و هۆیه‌وه فه‌رمانبه‌رانی تووڕه‌ی حكومه‌ت له‌ده‌ره‌وه‌ی ناوه‌نده‌كانی دابه‌شكردن بۆ وه‌رگرتنی موچه ڕیزیان گرت ، چه‌ند خانه‌نشینێك له ڕیزدا له چاوه‌ڕوانی موچه‌دا گیانیان له‌ده‌ستدا".
پێگه ئه‌مریكییه‌كه رایده‌گه‌یه‌نێت :" له مانگی شوباتدا، كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له هه‌ولێر هۆشداری دا له "پاشه‌كشه‌ی هه‌رێم له بواره‌كانی مافی مرۆڤ، توندوتیژی جێنده‌ری، سه‌روه‌ری یاسا، مامه‌ڵه‌ی یه‌كسان له‌گه‌ڵ ژنان، پێكهاته‌كانی كوردستان كه ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی نائومێدییه‌كی قووڵی سیاسییه له نێو كورده‌كانی عێراقدا".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP