پۆلیسی ناشڤیل لە ویلایەتی تێنسی، گرته ڤیدیۆییه‌كی
بڵاوکردەوە کە تێیدا كچێكی لاو بە تفەنگێکی ئۆتۆماتیک دەچێتە نێو خوێندنگه‌یەکی
شارەکە، پێش ئەوەی تاوانێكی کۆمەڵکوژیی ئەنجام بدات.
به وته‌ی پۆلیسی ناشڤیل:" ئه‌و كچه
تاوانباره دوای ئه‌وه‌ی چووه‌ته نێو خوێندنگه‌كه، پێش ئەوەی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه
تەقەی لێبكرێت و بیکوژرێت، به ده‌ستدرێژی گولله ٦ کەسی کوشتووه کە ٣ منداڵن."
پۆلیسی ئه‌و شاره لە راگه‌یه‌ندراوێکدا کە
هاوپێچی گرته ڤیدیۆکەیه، ناسنامەی تاوانبارەکەی ئاشكراكردووه كه ناوی (ئۆدری هیڵ)ه‌و تەمەنی ٢٨ ساڵانه.
لەو گرته ڤیدیۆیه‌دا دەردەکەوێت كچه
تاوانباره‌كه، ئۆتۆمبێلەکەی له تێرمیناڵی قوتابخانەکە پارك ده‌كات و دوای ئەوە
شووشەی ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌كان ده‌شكێنێت و ده‌چێته نێو خوێندنگه‌كه‌کە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP