حسین ئه‌میر عه‌بدوڵا هیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، له‌مانگی ره‌مه‌زاندا له‌گه‌ڵ هاوتا سعودیه‌كه‌ی كۆده‌بێته‌وه، دووپاتیشیكرده‌وه، ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر وڵاتانی دراوسێ ده‌بێت.
راشیگه‌یاند، چوارشه‌ممه‌ی رابردوو په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فونی له‌گه‌ڵ فه‌یسه‌ڵ بن فه‌رحان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیه گرتووه‌و رێككه‌وتوون له‌مانگی ره‌مه‌زاندا راسته‌وخۆ كۆببنه‌وه‌و رێوشوێنی پێویستیش گیراوه‌ته‌به‌ر .
وتیشی: رێككه‌وتنی ئێران و سعودیه له‌چین، جه‌ختیكردووه‌ته سه‌ر دۆسیه ئه‌منییه‌كان و هه‌ندێك له‌ئاڵۆزییه‌كانی كاركردن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی لێكتێنه‌گه‌یشتنه‌كان.
ئاشكراشیكرد، به‌ر له‌رێككه‌وتنه‌كه‌یان له‌چین، پێنج جار له‌به‌غداو، سێ جار له‌مه‌سقه‌ت، دانوستانی دوو قۆڵییان كردووه‌و، له‌گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویستیشدان بۆ رێكخستنی سه‌ردانی شای سعودیه بـــۆ ئێران و سه‌ردانی سه‌رۆكی ئێران بۆ سعودیه.
دووپاتیشیكرده‌وه، ئاساییبونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ڕیاز و تاران كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر وڵاتانی دراوسێ هه‌بووه‌و، هاوكاره له‌سه‌قامگیری ناوچه‌كه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP