ساڵح ره‌شید، سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری ده‌سته‌ی شاهانه‌ی شاری مه‌ككه و شوێنه پیرۆزه‌كانی سعودیه رایگه‌یاند، له ماوه‌ی 10 رۆژی سه‌ره‌تای ره‌مه‌زاندا زیاتر له حه‌وت ملیۆن و 400 هه‌زار كه‌س بۆ به‌جێگه‌یاندنی عه‌مره سه‌ردانی مه‌ككه‌یان كردوه .
ساڵح ره‌شید، له په‌یامێكدا له تویته‌ر راشیگه‌یاندوه، عومره‌كاران له‌و ماوه‌یه‌دا خزمه‌تگوزاریی میوانداری باش و خزمه‌تگوزاری گواستنه‌وه‌ی باشیان بۆ دابینكراوه.
پێشتر ئه‌حمه‌د خه‌تیب، وه‌زیری گه‌شتوگوزاری سعودیه رایگه‌یاندبو، كه‌رتی گه‌شتوگوزاری سعودیه ژماره‌یه‌كی مێژویی له‌روی ژماره‌ی سه‌ردانیكه‌رانی له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌وه بۆ ناو سعودیه تۆماركردوه.
ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌دوای رێوشوێنه‌كانی خۆپارێزیی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئه‌مه یه‌كه‌مین ساڵ، سعودیه رێوشوێنه‌كانی خۆپارێزیی لابردووه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP