میدیای ره‌سمی سوریا بڵاویكرده‌وه، له ئه‌نجامی هێرشێكی موشه‌كیی ئیسرائیل كه ئه‌مڕۆ هه‌ندێك خاڵی له حومس و لادێكانی كرده ئامانج، پێنج سه‌رباز برینداربون.
ئاژانسی سانا-ی ره‌سمی سوریا له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی باسی ئاشكرایكرد، له ئاڕاسته‌ی باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌یروته‌وه هێرشه‌كه ئه‌نجامدراوه‌و هه‌ندێك خاڵی شاری حومس و لادێكانی كرده ئامانج و پێنج سه‌ربازیش برینداربون, هه‌ندێك زیانی ماددی لێكه‌وته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له زاری سه‌رچاوه‌كانی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی رۆژئاواوه بڵاویكرده‌وه، هێرشه موشه‌كییه‌كان بۆ سه‌ر بنكه‌ی ئاسمانی T4 كه ده‌كه‌وێته ڕۆژئاوای شاری پالمیرای دێرین و فڕۆكه‌خانه‌ی ده‌با له نزیك شاری قوسه‌یر له نزیك سنوری لوبنان، كه حزبوڵای لوبنان كه له لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی لێده‌كرێت، كراوه‌ته ئامانج.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP