هێزه دەریاییهكانی ئێران فڕۆکەیەکی سیخوڕی ئەمریکایان دوورخستوهتهوه، کە لە نزیک کەنداوی عومان، ئاسمانی وڵاتهكهیان "پێشێل" کردوە.
لە راگهیهندراوێكدا هێزه دەریاییهكانی ئێران كه ئەمڕۆ 2ی نیسان 2023 بڵاویكردووهتهوه، رایگهیاندووه: "ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی هێزی دەریایی ئەمریکایی له جۆری "EP-3E" چووەتە سنوورە ئاوییەکانی ئێران لە نزیک کەنداوی عومان".
ئاماژەی بۆئەوەشکردوه، "هێزی دەریایی ئێمە هۆشدارییەکی بڵاوکردەوە بۆ رێگریکردن لە هاتنە ناوەوەی فڕۆکە سیخوڕییە ئەمریکییەکە بۆ ناو ئاسمانی وڵاتەکە"، پێش ئەوەی ڕوو لە کەنداوی عومان بکات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP