ئه‌مریكا كوشتنی گه‌وره‌ تیرۆرستێكی له‌ سوریا راگه‌یاند

جیهان
09:08 - 2023-04-04

ئه‌مڕۆ 4 نیسان 2023 فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا کوژرانی گه‌وره‌ تیرۆرستێكی دیاری تاقمی تیرۆرستی داعشی لە سوریا ڕاگەیاند.

لە له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه‌ کە: " ئه‌و گه‌وره‌ تیرۆریستەی داعش ناوی (خالد ئەحمەد جبوری)یەو داڕێژه‌ری پیلانی په‌لاماره‌كانی داعش بووه‌ لە ئەوروپاو كاریكردووه‌ بۆ پەرەپێدان و پێشخستنی پیلانه‌كانی داعش.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا،"هیچ هاوڵاتییەکی مەدەنی لەو هێرشەدا نەکوژراوە و بریندار نەبووە".

باسی له‌وه‌شكردووه‌، "کوژرانی جبوری بۆ ماوەیەکی کاتی تواناكانی داعش له‌ پلاندانان بۆ په‌لاماره‌ دەرەکییەکان په‌كده‌خات."

جەختیشیکردەوە لەوەی، ئۆپراسیۆنەکانی ئەمریکا لە سوریا و عێراق بۆ لەناوبردنی تەواوەتی تیرۆریستانی داعش بەردەوام دەبێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP