دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، گەیشتە نیویۆرک و بڕیاره بچێته به‌رده‌م دادگا، بۆ ئەوەی بە ره‌سمی ئاگاداربكرێته‌وه لەو تۆمەتانه‌ی كه ئاراسته‌یكراون، كه ده‌وترێت له ساڵی 2016 له‌كاتی بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تییدا، بڕی 130 هه‌زار دۆلاری داوه‌ته ژنە ئەکتەرێکی فیلمە پۆڕنەکان، له‌به‌رامبه‌ر به نهێنی هێشتنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه گوماناوییه‌كانی له‌گه‌ڵیدا، ئه‌مه‌ش بۆ یه‌كه‌مینجاره له مێژووی ئه‌مریكادا سەرۆکێکی پێشوو رووبه‌ڕووی تۆمه‌تێكی له‌و جۆره كرابێته‌وه.
ئه‌مڕۆ 4ی نیسان 2023 ترمپ له‌نێو گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی توندی هێزه ئه‌منییه‌كان و به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت و له دوای گەشتێکی دوو سه‌عاتی و نیوی، لە فلۆریداوه گه‌یشته فڕۆکەخانەی لاگاردیا.
پارێزەرەکەی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دەڵێت، بۆ ھەموو سیناریۆیەک ئامادەن و پێشبینیشدەکه‌ن بە کەفالەتی دارایی ئازادبکرێت و ئێوارەی سێشەممە بگەڕێتەوە فلۆریدا و دواتر وتارێک پێشکەش بکات.
ئه‌مه له‌كاتێكدا دەیان كه‌س له لایه‌نگرانی تره‌مپ به ئاڵای ئه‌مریكاوه به‌درێژایی ئه‌و رێگایه‌ی كاروانی ئۆتۆمبیله‌كانی پێیداتێده‌په‌ڕی ریزیانگرتبو.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP