دوو خانمه کارمەندی تیمی میوانداریی فڕۆکەوانیی،
سه‌عد حەریری سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی لوبنان تۆمەتبار دەکەن بەوەی لەناو فڕۆکە تایبەته‌كه‌یدا
چه‌ندین جار دەستدرێژیی سێکسی كردوونه‌ته‌سه‌ر.
بەپێی سكاڵایه‌كی یاسایی کە لە دادگای فیدراڵی
لە نیویۆرک لە ٢٠ی ئاداردا تۆمارکراوە، “سەعد ا‌لدین ڕەفیق حەریری کە لە ساڵی
٢٠١٨‌دا سامانەکەی به وته‌ی گۆڤاری (فۆربس) 1 ملیار‌و 700 ملیۆن دۆلار بووه، پێشتر
گێچه‌ڵی جەستەیی به دوو خانمه كارمه‌ندی كردووه له نێو فڕۆكه تایبه‌ته‌كه‌یدا،
كاتێك له‌گه‌ڵ هاوڕێکانی لە ژێر کاریگەری مەی و ماددە هۆشبەرەکاندا بووه، دەستدرێژی
سێکسی کردووه‌تە سەر یەکێك له‌و كارمه‌ندانه.
به وته‌ی ئه‌و دوو خانمه، كه‌له دۆسێكانی
دادگادا به‌ناوه‌كانی (جین دو1)و (جین دو2) تۆماركراون، حه‌ریری له نیوان ساڵه‌كانی
2006 بۆ 2009 لە فڕۆکە تایبه‌ته‌كه‌ی كه له جۆری( بۆینگ ٧٣٧)ه‌ی چه‌ندین جار ئه‌و
تاوانه‌ی دووباره‌كردووه‌ته‌وه.
بەگوێره‌ی ناوه‌ڕۆكی سكاڵه‌كه (حه‌ریری) به‌زۆره‌ملێ
شوێنی هه‌ستیاری (جین دو1) گرتووه‌و پێی وتووه:" سه‌رسامم پێت.جارێكی تر ده‌یبینمه.
زۆر به‌مزووانه" دوای ئه‌و رووداوه‌ش له ترسی ده‌ره‌نجامه‌كان، ئه‌و خانمه
ده‌ستیله‌كاركێشاوه‌ته‌وه.
"دووەم قوربانیش كه گوایە لەلایەن حەریریەوە
ده‌ستدرێژیی كراوه‌ته‌سه‌ر، بۆ یەکەمجار لە مانگی ئەیلولی ٢٠٠٧دا بووه، کاتێک سه‌ردانی
واشنتۆنی كردووه، له‌گه‌ڵ جۆرج ده‌بیلو بۆش، سه‌رۆكی ئه‌وكاتی ئه‌مریكا له‌گه‌شتێكیاندا
بۆ وڵاتیِك كه ناوی ئاشكرانه‌كراوه.
به وته‌ی خانمی دووه‌م، حه‌ریری داوای بوتڵێك
ئاوی لێكردووه بۆی به‌رێته ژووری نوستنه‌كه‌ی، (دواتر هه‌وڵیداوه به زۆره‌ملێ
سێكسی له‌گه‌ڵدا بكات، پێش ئه‌وه‌ی خۆی له چنگی رزگار بكات)
له دۆسێكه‌دا ئه‌و خانمه ئاماژەی بۆئه‌وه‌کردووه،
كه (دەستدرێژییەکی دیکە دوای ئاهەنگێکی کریسمس لە ساڵی ٢٠٠٨ بووه، کاتێک داوا لە
ستافی ژنان کراوه جلوبەرگی سانتای "وروژێنه‌ر" لەبەر بکەن، میوانەکانیش
بڕێکی زۆر مەییان خواردەوە.
باسی له‌وه‌شكردووه :"کاتێک ئه‌و باسی ئه‌و
دەستدرێژییانه‌ی بۆ بەڕێوەبەرەکەی گێڕاوه‌ته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی پێی وتووە:"
"کەس ناتوانێت بە حەریری بڵێ نا ئازیزه‌كه‌م"
ده‌شلێت:لە ساڵی ٢٠١٠ لە کارەکەی دەرکراوه.
حەریری تەمەن 52 ساڵ، لە ساڵی 2009 تا 2011، سەرۆک
وەزیرانی لوبنان بووە و لە ساڵی 2016 تا 2020، پێش ئەوەی لە 2022 لە پڕێکدا له سیاسەت
دووربكه‌وێته‌وه، به سه‌رۆك وه‌زیران هه‌ڵبژێردراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه/ ئاژانسه‌كان
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP